بەغداد/ INA
ئەمڕۆ یەکشەممە، دەستەی حەشدی شەعبی دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنی لە ناوچەی "ئەلبو مەرموس" لە سەڵاحدین راگەیاند.
ده‌ستەكه له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه گه‌یشتووه‌ته ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی (INA)، ڕایگه‌یاند "ئه‌مڕۆ هێزێكی هاوبه‌شی سوپا و فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی سه‌ڵاحه‌دین له ده‌ستەی حەشدی شەعبی, ئۆپه‌راسیۆنێكی ئه‌منییان بۆ پشكنینی ناوچەکە لەپاشماوەی چەکدارانی دعش ئه‌نجامدا لە کەرتی ئۆپەراسیۆنەکانی سەڵاحەدین.
بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەشکرد، "ئۆپەراسیۆنەکە بەبەشداری سوپا و لیوای 35 و فەوجی سێ و چواری فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی سەڵاحەدین لە دەستەی حەشدی شەعبی دەستیپێکردووە، کە بە پاڵپشتی فڕۆکەکانی سوپا بەدواداچوون بۆ پاشماوەکانی داعش و حەشارگەکانی دەکەن .