بەغداد/ INA
ئەمڕۆ یەکشەممە " عەلی حەمید دلێمی" وەزیری پەروەردە، زیادکردنی هۆڵەکانی تاقیکردنەوەی بۆ پۆلی شەشەمی ئامادەی و چاودێری زیاتر پشتڕاستکردەوە.
لە بەیاننامەیەکی وەزارەتەکەدا، کە گەیشتووەتە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)، ئاماژە بەوەکراوە، "عەلی حەمید دلێمی " وەزیری پەروەردە، بەدواداچونی بۆ ناوەندەکانی تاقیکردنەوەی قوتابیانی قۆناغی ئامادەی لە پەروەردەی رەسافەی یەک کردووە.
تیایدا " دلێمی" خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بە ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکان، کە بەپێی ئەو ڕەچاوکردنانەی پەیوەستن بە بنەمای سەلامەتیەوە هاتوون، ئاماژەی بەوەشکردووە، "سەردانەکان بۆ مەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی پەیوەندی نێوان بەرپرس و قوتابیەکانە ، و پشتگیری پرۆسەی تاقیکردنەوەکان دەکەن تا ھاندەرێک بێت بۆ کەمکردنەوەی گرژی و دڵەڕاوکێ لەنێوان قوتابیان و گەشبینی لە پرۆسەکە.
"دلێمی" جەختی لەوە کردەوە، "وەزارەت زیادکردنی بەرچاوی لە ژمارەی هۆڵەکانی تاقیکردنەوەکان و چاودێران کردوە ، بۆ ئاسانکاری و کەمکردنەوەی فشار لەکاتی ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکەدا.
دلێمی داواشی لە قوتابیان کردووە متمانەیان بەخۆبوونیان هەبێت بە هێز و چالاکی زۆرەوە بۆ ئەوەی بە ئامانج و خواستی داھاتویان بگەن.