بەغدا /INA
ئەمڕۆ یەکشەممە، دەستەی کەشناسی عێراق ، رەوشی کەش و هەوای ئەم هەفتەیەی لە وڵات‌دا ڕاگەیاند، کە پێشبینی شەپۆلێکی بەھێزی گەرمی و بەرزبونەوەی پلەکانی گەرمان دەکات لە تەواوی وڵات .
لە راگەیەندراوێكی دەستەکەدا ، كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەوتووە، ئاماژە بەوە كراوە "سبەینێ دووشەممە، كەش وهەوا لە هەموو ناوچەكانی وڵات گەرم دەبێت، هەروەها پلەكانی گەرما لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور بەرزدەبنەوە بە بەراوەرد لەگەل ناوچەکانی باکوری وڵات.
ڕوونیشی كردەوە، "كەش و هەوای رۆژی سێ شەممە ئاسمان ساماڵ و گەرم دەبێت، پلەكانی گەرما لە ڕۆژی پێشوو نزیك دەبێتەوە لە تەواوی ناوچەكانی وڵات.
سەبارەت بە كه‌ش وھه‌وای رۆژی چوارشه‌ممه‌ش ھاتوە کە سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی وڵات گه‌رم ده‌بێت، هاوكات پله‌كانی گه‌رماش له ناوچه‌كانی ناوه‌ڕاست و باشوور به‌رز ده‌بێته‌وه و له ناوچه‌ی باكووریش نزیك ده‌بێته‌وه له رۆژی پێشووتر.
لەبارەی کەش و ھەوای رۆژی پێنج شه‌ممه‌ش لە راگەیەندراوەکەدا ھاتوە کە كه‌ش وهه‌وای سەرجەم ناوچه‌كان گه‌رم ده‌بێت،و پله‌كانی گه‌رما له ناوچه‌كانی ناوه‌ڕاست و باكور نزیك ده‌بێته‌وه له ڕۆژی پێشووتر و لە باشووریش كه‌مێك به‌راورد به ڕۆژی پێشوو پلەکانی گەرما به‌رز ده‌بێته‌وه.
ئەمەی خوارەوە خشتەی پلەکانی گەرما و گۆرانکارییەکانی کەش وهەوایە کە لەخوارەوە ئاماژەی بۆ کراوە :-