بەغداد/ INA
ئەمڕۆ یەک شەممە ، نرخی دۆلار لە بۆرسەی عێراق بەرز بویەوە.
ھەروەک نرخی فرۆشتنی دۆلار بۆ هەر 100 دۆلارێک بە 148 هەزار و 700 دینار مامەڵەی پێوەکرا و نرخی کڕینیش بۆ ھەر 100دۆلارێک بە 148 هەزار و 600دینار مامەڵەی پێوە کرا.
پێشتر بانکی ناوەندی عێراق بڕیاری گۆرانکاری لە نرخی دۆلار لە بەرامبەر دیناری عێراقی دابوو ، بەجۆرێک نرخی کڕینی دۆلار لە وەزارەتی دارایی بە 1450 دینار دیاریکردوە، ھاوکات نرخی فرۆشتنی بە بانکەکان بە 1460 دینار داناوە ، ھەروەک نرخی فرۆشتنیشی به هاووڵاتیان بە 1470 دیناره بۆ ههر دۆلارێك جێگیرکردوە.