بەغداد/ INA
ئەمڕۆ یەکشەممە، لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمان ھەوڵێکی پەرلەمانی ڕاگەیاند بۆ تەرخانکردنی بودجەیەک بۆمەبەستی دابینکردنی پێداویستیەکان لە بواری بەرگری ئاسمانیدا، هاوکات ئاماژەی بە ئامادەکردنی پلانێکی پێنج ساڵە کرد بۆ بەھێزکردنی تواناکانی سوپا.
"ئەحمەد رەحیم "ئەندامی لیژنەکە به ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی راگەیاند، "له دانیشتنی تایبەت بە هێرشەکانی توركیا بۆسەر عێراق ئەم پێشنیارە تاوتوێ كراوە ، کە لەو ماوەیەدا تواناكانی سوپا و پێویستی رێگریكردن لەھەر دەستدرێژییەكی توركیا له گەڵ وەزیری بەرگری و سەرکردە ئەمنیەکان باسکراوە.
ئاماژەی بەوەشدا کە"ئەنجومەنی نوێنەران بڕیاریداوە پشتگیری لە بەھێزکردنی دەزگا ئەمنییەکان و تەرخانکردنی بودجەیەک بکات کە بتوانێت پێویستی و کەمی چەک پڕبکاتەوە سەبارەت بە بەرگری ئاسمانی.
راشیگەیاند: وەزیری بەرگری پلانێکی پێنج ساڵەی خستەڕوو کە نزیکەی 24 ملیار دۆلارە بۆ پڕکردنەوە و بەرزکردنەوەی تواناکانی سوپای عێراق.
وتیشی : ئەنجومەنی نوێنەران هیچ کێشەیەکی نییە لە تەرخانکردنی ئەو پارانەدا.
روونیشیکردەوە کە "تەرخانکردنی ئەو پارانە لە تەرخانکردنی بودجەی داهاتوودا ئەنجام دەدرێت.
سەرۆك وەزیران سەردانی بریتانییه دەكات