هه‌ولێر ـ INA
له‌په‌یامێكدا نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان نیگه‌رانی خۆی سه‌باره‌ت به‌ره‌وشی ئێستای عێراق راگه‌یاند و ده‌ستپێشخه‌ریه‌كیش بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م رۆشه پێش كێشی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی عێراقی كرد كه بێن له‌هه‌ولێری پایته‌خته‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌ست به‌گفتوگۆ بكه‌ن.
هه‌روه‌ها له‌په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان هاتووه" به نيگه‌رانييه‌كى قووڵه‌وه له دۆخى سياسيى عێراق و پێشهاته‌كانى ده‌ڕوانين، داوا له لايه‌نه سياسييه ناكۆكه‌كان ده‌كه‌ين ئه‌وپه‌ڕى دان به خۆيان‌دا بگرن و بۆ چارسه‌ركردنى كێشه‌كان گفتوگۆى ڕاسته‌وخۆ ده‌ستپێ بكه‌ن. له‌م دۆخه هه‌ستياره‌دا ئاڵۆزبوونى زياترى دۆخه‌كه، ئاشتيى كۆمه‌ڵايه‌تى و ئاسايش و سه‌قامگيريى وڵات ده‌خاته مه‌ترسييه‌وه.
له كاتێكدا ڕێز له خواستى خۆپيشاندانى ئاشتيانه‌ى جه‌ماوه‌ر ده‌گرين، جه‌خت له پاراستنى دامه‌زراوه‌كانى ده‌وڵه‌ت و ئاسايش و سه‌ر و ماڵى هاووڵاتييان و كارمه‌ندانى ده‌وڵه‌ت ده‌كه‌ينه‌وه. گه‌لى عێراق شايانى ژيان و ئێستا و داهاتوويه‌كى باشتره و ئه‌رك و به‌رپرسياريه‌تيى هاوبه‌شى هه‌موو هێز و لايه‌نه‌كانه پێكه‌وه عێراق له‌م دۆخه هه‌ستيار و مه‌ترسيداره ده‌رباز بكه‌ن.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی په‌یامی نێچبرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان دا هاتووه كه هه‌رێمى كوردستان وه‌ك هه‌ميشه به‌شێك ده‌بێت له چاره‌سه‌ر، بۆيه لايه‌نه سياسييه په‌يوه‌نداره‌كانى عێراق بانگهێشت ده‌كه‌ين بێن له هه‌ولێرى پايته‌ختى دووه‌ميان ده‌ست به گفتوگۆيه‌كى كراوه‌ى كۆكه‌ره‌وه بكه‌ن و له سه‌ر بنه‌ماى به‌رژه‌وه‌ندييه باڵاكانى وڵات بگه‌نه لێكگه‌يشتن و ڕێككه‌وتن. هيچ كێشه‌يه‌ك نييه به گفتوگۆ چاره‌سه‌ر نه‌كرێت.