بەغداد/ INA
ئەمڕۆ شەممە، باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا داوای لە هێزە سیاسییەکان کرد پابەندی خۆگرتن بن و خۆیان لە توندوتیژی بەدوور بگرن.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا کە گه‌یشتووه‌ته ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی (INA) رایگه‌یاند:"له نزیكه‌وه چاودێری ئەو پێشھاتانە ده‌كه‌ین كه ئه‌مڕۆ له به‌غدا روویان داوه و نیگه‌رانین له هه‌واڵه‌كانی توندوتیژی.
بەیاننامەکە ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه خۆپیشاندانی ئاشتیانه و ئازادی راده‌ربڕین لە دەستووری عێراقدا گەرەنتی کراوە.
ھەروەک داوا له لایه‌نه سیاسییەکان و عێراقییه‌كان و هه‌موو چین و توێژه‌كان دەکەین ، پابه‌ند بن به خۆگرتن و دووركه‌وتنه‌وه له توندوتیژی و چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكییه سیاسییه‌كانیان له رێگه‌ی پرۆسه‌یه‌كی ئاشتیانه‌وه به‌پێی ده‌ستووری عێراق.