بەغدا /INA
ئه‌مڕۆ شه‌ممه"مسته‌فا کازمی" سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق و دادوه‌ر "فائق زه‌یدان " سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری،داوایان له لایه‌نه سیاسییه‌کان کرد زمانی دیالۆگ بگرنه‌به‌ر بۆ خستنه‌ڕووی خاڵی ناکۆکیەکانیان .
لە بەیاننامەیەکی راگەیاندنی ئەنجومەنەکەدا کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) کەوتووە، "رایگەیاندوە " کە دادوەر "فائیق زەیدان " سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری،پێشوازی لە "مستەفا کازمی " سەرۆک وەزیرانی عێراق کردووە و لەگەڵیدا گفتوگۆی لەسەر ئەو ڕێوشوێنانە کردووە کە حکومەت بۆ پاراستنی بینای ئەنجومەنی باڵای دادوەری گرتۆتیەبەر .
لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، "سەرۆکی ئەنجومەن سوپاسی سەرۆک وەزیران و سەرجەم هێزە ئەمنییەکانی کردووە بۆ هەوڵەکانیان لە پاراستنی دامودەزگاکانی دەوڵەت و ئەو خۆپشاندەرانەی کە ناڕەزایی خۆیان لە رێگەی ئاشتیانە دەردەبڕن، هاوکات هەردوولا داوایان لە هەموو لایەنە سیاسییەکان کردووە زمانی دیالۆگ بگرنەبەر بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و ڕێزگرتن لە بنەما دەستوورییەکان.