کەشناسی عێراق ھۆشداری لە شەپۆلێکی بەھێزی گەرمی دەدات لە رۆژی دووشەممەی داهاتوو

ناوخۆ
  • 30-07-2022, 21:07
  • +A -A

    بەغداد/ INA

    ئەمڕۆ شەممە، دەستەی کەشناسی عێراق ، رەوشی کەش وهەوای رۆژانی داهاتووی وڵاتەکەی راگەیاند،کە پێشبینی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما دەکات .
    بەشی کەشناسی لەدەستەی کەشناسی و بومەلەرزەی عێراق لە راگەیەندراوێکدا کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) کەوتووە، ئاماژەی بەوەکردووە، کە پێشبینی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرمای لە وڵات دەکات لە رۆژی دووشەممەی داهاتوو .
    ھەروەک پێشبینیش دەکات کە كاریگه‌ری بەرزبونەوەی پله‌ی گه‌رمی له‌ سه‌رتاسه‌ری وڵات به‌رده‌وامبێت و کاریگەرییەکانی له‌ ناوچه‌كانی ناوه‌ڕاست و باشووری وڵات زۆر دەبێت ‌کە لە رۆژی دووشەممە، 1ی ئابی 2022،دەستپێدەکات و ئەم بەرزبوونەوەیە بۆ چەند ڕۆژێک بەردەوام دەبێت و سەرجەم پارێزگاکان دەگرێتەو ، تەنھا کاریگەری کەمتری لەسەر ناوچەکانی باکوور دەبێت .
     ده‌ستەکە داوا له‌ هاوڵاتیان ده‌كات كه‌ به‌هۆی به‌رزی پله‌ی گه‌رما راسته‌وخۆ نه‌كه‌ونه‌ به‌ر تیشكی خۆر بۆ ئه‌وه‌ی تووشی نه‌خۆشی و زیانی ته‌ندروستی نه‌بن.