بەغداد/INA
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆک کۆماری کۆماری عێراق ، جه‌ختی کرد له‌سه‌ر پێویستیی به‌په‌له‌ی ئه‌نجامدانی دیالۆگێکی نیشتیمانی ڕاستگۆانه که له به‌رژه‌وه‌ندیی نیشتمان و هاووڵاتییان بێت.
" بەرھەم ساڵح " لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەوتووە، تیایدا ھاتوە ، "ئەو بارودۆخە ناسكە كە ئەمڕۆ بە وڵاتەكەماندا تێدەپەڕێت، پێویستە هەمووان پابەندبن بە ئارامبوونەوە، ئەولەویەت بدەن بە زمانی عەقڵ و دیالۆگ، بۆ مەبەستی ڕەچاوکردنی بەرژەوەندی باڵای وڵات ، و پاراستنی نیشتمان بە یارمەتی هەموو لایەک .
لە بەیاننامەکەی سەرۆک کۆمار‌دا ھاتوە بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و قه‌یرانه‌ی ئێستا و رێگری له‌هه‌ر په‌ره‌سه‌ندنێکی نەخوازراو ، جه‌خت له‌سه‌ر پێویستی به‌په‌له‌ی ئه‌نجامدانی دیالۆگێكی نیشتیمانی راستگۆانه ده‌كه‌ینه‌وه كه په‌یوه‌ست بێت بە به‌رژه‌وه‌ندیی وڵات و هاووڵاتیانەوە ، به ئامانجی ده‌سته‌به‌ركردنی پاراستنی ئاسایش و سه‌قامگیری وڵاتەکەمان و دڵنیاکردنەوەی عێراقییەکان، لە چەسپاندنی ئاشتی مەدەنی و کۆمەڵایەتی و رێگەنەدان لە قۆستنەوەی کەلێنەکان و بەشداری خەڵکەکەمان لە ململانێی لاوەکییەکان.
لەبەشێکی تری بەیاننامەکەدا ھاتوە "دیالۆگی پێویست له نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كاندا ده‌بێت به ریشه‌ی لەو قه‌یرانه‌دا بكۆڵێنه‌وه كه وڵات له ماوه‌ی رابردوودا پێدا تێپەریوە ، و چاره‌سه‌ری پێویست بۆ تێپه‌ڕاندنی و گه‌یاندنی وڵات به سه‌لامه‌تی و سه‌قامگیری بدۆزرێته‌وه. رێگاكانیش بە هەڵگرتنی نادادپەروەری و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی، و چەسپاندنی ئەو دەوڵەتە بەتوانایەی کە هەموو عێراقییەکان دەپارێزێت و خزمەتی دەکات، جگە لە بەدیهێنانی ئەمە هیچ بژاردەیەکمان نییە”.
لەکۆتایی بەیاننامەکەی سەرۆک کۆمار ھاتوە کە "عێراق چاوەڕێی زۆر لە ئێمە دەکات، عێراقییەکان شایەنی باشترینن لە ژیانێکی شایستە و ئازاد دا، و لەدۆخێکی ماندوودا چاوەڕێی زاڵبوون بەسەر شکستەکاندا دەکەن، و باشترین نەوەکانی کردە قوربانی لە پێناو سەربەرزی میللەت کەرامەتی گەلەکەی .