بەغداد/ INA
ئەمڕۆ شەممە"محەمەد حەلبوسی" سەرۆکی پەرلەمان بڕیاریدا دانیشتنەکانی پەرلەمان تا کاتێکی نادیار و ئاگادار کردنەوەیەکی دی رابگیرێت، هاوکات داوای لە مستەفا کازمی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان کرد رێوشوێنی پێویست بگیرێتەبەر بۆ پاراستنی دامودەزگاکان و پاراستنی خۆپیشاندەران.
"حەلبوسی" لە بەیاننامەیەکدا کە گەیشتووەتە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاندووە: "لێرەدا ئێمە لە سەردەمی سەخت و هەستیاردا دەژین بۆیە داوا لە هەموومان دەکات کۆنترۆڵی توڕەیی بکەن و بەرپرسیارێتی نیشتمان و دڵسۆزی ھەڵبگرن، کە هەمووان بە یەکسانی ئەنجامەکانی قبوڵبکەن، جا گرنگ نییە بە چ ئاراستەیەک و کام ئاراستەیان ڕۆیشتوون.
ھەرلەبەیاننامەکدا ھاتوە کە جیاوازی بۆچون و دیدگا لەنێوان لایەنەكاندا،ئاساییە و لە وڵاتانی پێشكەوتووو وەک یەکێک لەبنەما دیموكراسیەكانی جیهانە ، بۆ چارەسەرکردنی پرسەکانیش دیالۆگ چارەسەرە. لێكەوتەی بابەتەكان و دەرەنجامە كارەساتباری دەبێت ، ئەگەر ئەم گرژییە بەردەوام بێت.
لەبەشێکی دیکەی بەیاننامەکەدا ھاتوە کە لەبەر هەستکردن بە بەرپرسیارێتیی نیشتمانی و سیاسی و کارایی، و پابەندبوون بە سوێندی دەستوری مادەی ٥٠ی دەستوور، کە ئێمەی پابەندکرد بە پاراستنی بەرژەوەندییەکانی خەڵک، و لەسەر بنەمای مادەی ٦٢ی ئەنجومەن یاسای نوێنەرانی ژمارە ١٣ی ساڵی ٢٠١٨، و مادەی ٣٤ / هەشتەمی بەرنامەی کاری ناوخۆیی ئەنجومەنی نوێنەران، بڕیاردرا :
یەکەم: هەڵپەساردنی دانیشتنەکانی پەرلەمان تا ئاگادارکردنەوەی زیاتر.
دووهم: داوا له فهرماندهی گشتی هێزه چهكدارهكان دهكهم رێوشوێنی پێویست بگرێتهبهر بۆ پاراستنی دامودهزگاكان و خۆپیشاندهران، كه تیایدا ئارامی و موڵكی دهوڵهت بپارێزن.
ئەلحەلبوسی لەبەیاننامەکەدا بانگەوازی بۆ هەموو ئەو سەرکردە و رەوتە سیاسییەکان کرد بۆ کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی نیشتمانی، بۆ بەدیهێنانی دیالۆگێکی نیشتمانی کاریگەر و بەرپرسیارانە، کە دەرئەنجامەکانی لەپێناوی وڵاتدا دەبێت، هەروەها ئەولەویەت بدرێت بە بەرژەوەندییەکانی وڵات.
لەکۆتایی بەیاننامەکەدا حەلبوسی راشیگەیاندوە کە باوەڕمان بە پیرۆزی ئەم ڕۆژە مەزنانە هەیە کە شەهیدبوونی "ئیمام حسێن " - درودی خوای لەسەر بێت- و بنەماڵە پاکەکەیەتی ، بۆ خاتری پێگەی ئەوان ئاواتەخوازین هەموو لایەک ئەم مانا بەنرخە لەبەرچاو بگرن، و پەلە بکەن لە کۆبوونەوەی چارەسەری .