بەغداد/INA
ئەمڕۆ شەممە، هاوپەیمانی "عەزم " داوای لە هێزە سیاسییەکان کرد کە ئەولەویەت بدەن بە بەرژەوەندییە باڵاکانی وڵات و هەر ناکۆکییەکی سیاسی لە دامەزراوەی دادوەری دوور بخەنەوە.
هاوپه‌یمانی "عەزم" له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه گه‌یشتووه‌ته ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی (INA) جه‌ختی له‌وه كرده‌وه "له‌ڕێگه‌ی گفتوگۆی كراوه و په‌یوه‌ندی راستەوخۆی نێوان سه‌ركرده سیاسییه‌كان چاره‌سه‌ركردنی بابه‌ته‌كان بکرێت.
ھەر لە بەیاننامەکەدا جەخت لەوە كراوەتەوە،کە نابێت دیالۆگ لەناو ماڵی سیاسی عێراقدا قەتیس بكرێت، پێویستە دوور لە كاریگەری دەرەوە یاخود كاریگەری لەسەر شەقام و پەنابردن بۆی، چارەسەری پرسەکان بکرێت بۆ روونەدانی ھیچ لێكەوتەیەکی ترسناك.