بەغداد/ INA
ئەمڕۆ شەممە"هادی عامری " سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح، لەبانگەوازێکدا بۆ سەید موقتەدا سەدر، سەرۆکی رەوتی سەدر.
داوای ئەنجامدانی گفتوگۆی جددی دەکات لەگەڵ چوارچێوەی هەماهەنگی . "عامری " لە بەیاننامەیەکدا کە گەیشتووەتە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) رایگەیاند: "لە دڵەوە بانگهێشتی برای ئازیزمان، سەید "موقتەدا سەدر " دەکەم، بۆ گفتوگۆیەکی جددی لەگەڵ برایان لە چوارچێوەی هەماهەنگیدا، بۆ دۆزینەوەی رێگەیەک بۆ دەربازبوون لەو بەربەستانەی کە پرۆسەی سیاسی تێیکەوتوە ، ھەروەھا بیرکردنەوە لە چارەسەر بۆ ئەوەی وڵات و خەڵک لە بونی مەترسی ڕزگار بکرێت.
وە لە کۆتایی بانگەوازەکەیدا عامری دەڵێت: عێراق ئەمانەتێکە لە دەستی هەموواندایە، خوای گەورە عێراق لە هەموو خراپەیەک بپارێزێت.