بەغداد/ INA
ئەمڕۆ شەممە"ئەحمەد ئەبو غێت" سکرتێری گشتی کۆمکاری عەرەبی، داوای لە هەموو هێزە سیاسییەکانی عێراق کرد، کە بە خێرایی کار بکەن بۆ ڕاگرتنی پەرەسەندنی ناکۆکیەکان و بەرزکردنەوەی دەنگی لێکتێگەیشتن.
لەلێدوانێکدا "جەمال ڕشدی" وتەبێژی سکرتێری گشتی کۆمکاری عەرەبی کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) وەریگرتوە ڕایگەیاندوە کە ئەبو ئەلغەیت لە نزیکەوە بەدواداچوون بۆ دۆخی قەیرانی ئێستای عێراق دەکات، و کە دەنگی خۆی دەخاتە پاڵ دەنگی سەرکردە ژیرەکانی عێراق کە داوا دەکەن هەمووان بەرپرسیارێتی لە ئەستۆ بگرن، و هەموو لایەنەکان بە وریاییەوە مامەڵە بکەن و بەرژەوەندییەکانی عێراقی باڵا بخەنە پێش هەر بەرژەوەندییەکی تەسکی کەسی یان حزبی.
ھەروەھا ئاماژهی بهوهشكرد، "ئەبو غێت" داوای راگرتنی پەرەسەندنی ناکۆکیەکان دەکات کە رەنگە دۆخی وڵاتەکە لە کۆنترۆڵ دەربهێنێت.
ھاوکات جەختیش دەکاتەوە کە لە کۆنتڕۆڵ دەرچونی دۆخەکە، نە لە بەرژەوەندی عێراقدایە و نە لە بەرژەوەندی هیچ لایەنێکدا نابێت.
ڕوونیشی كردەوە، "سكرتێری گشتی کۆمکاری عەرەبی دووپاتی دەكاتەوە كە دیالۆگ وەك تاكە ڕێگە دەمێنێتەوە بۆ دۆزینەوەی ڕێگەیەكی چارەسەر بۆ قەیرانی ئێستا، و پێویستی بە دیالۆگێكی ڕاستەقینە و دڵسۆزانە لەنێوان پێكهاتە جیاوازەكانی سیاسیدا هەیە.