باڵیۆزی بەریتانیا داوای دانبەخۆداگرتن و کەمکردنەوەی توندوتیژی لەنێوان لایەنەکان دەکات

سیاسی
  • 30-07-2022, 18:15
  • +A -A

    بەغداد/ INA 
    ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ "مارك برایسۆن " باڵیۆزی به‌ریتانیا له‌ عێراق داوای له‌ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان كرد دان بەخۆیاندا بگرن بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ و رێگریکردن لە زیادبونی گرژییەکان. 
     "برایسۆن " لە بەیاننامەیەکدا کە بە ئاژانسی ھەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، رایگەیاندووە، "ئازادی خۆپیشاندانی ئاشتیانە و رێزگرتن لە دامودەزگا و موڵک و ماڵی دەوڵەت بەشێکی گرنگی دیموکراسییەکی تەندروستە، منیش پێشوازی لە وەڵامدانەوەی ئاسایشی هاوسەنگ دەکەم بەرامبەر خۆپیشاندانەکان تاوەکو ئێستا .
     ھەروەک ئاماژەی بەوەشکردووە، کە نیگەرانە لە زیادبوونی گرژییەکان و داوا لە هەموو لایەنەکان دەکات کە دان بەخۆیاندابگرن بۆ کەمکردنەوەی پەرەسەندنەکان .