عەبادی داوا لە سەرکردە سیاسییەکان دەکات زمانی دیالۆگ بگرنەبەر و ئەولەویەت بدەن بە بەرژەوەندیی نەتەوەیی

سیاسی
  • 30-07-2022, 17:44
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ شەممە "حەیدەر عەبادی" سەرۆکی هاوپەیمانی "نەسر " داوای لە سەرکردە سیاسییەکان کرد زمانی دیالۆگ بگرنە بەر و ئەولەویەت بدەن بە بەرژەوەندیی نەتەوەیی.
     "عەبادی " لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) كەوتووە، ئاماژەی بەوەكردووە، "بەھۆکاری بەرپرسیارێتییەكی رەوا و نیشتمانی، داوا لە سەركردەكان دەكەین دیالۆگ و رێككەوتن بكەن، كە عێراق و ئاسایشی وڵاتەكەی و بەرژەوەندی نەوەکانی لەخۆوە بگرێت، بۆ ئەوەی لە وەسوەسە و خلیسکان دەربازمان بێت.
     ھەرلەبەیاننامەکەی عەبادیدا داوا لە روەوت و ھێزە سیاسیەکان کردو کە زمانی دیالۆگ بگرنه‌به‌ر و به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی له‌ پێشه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و جیاوازیانه‌ بێت که‌ ڕه‌نگه‌ ئاسایش و سه‌قامگیری وڵات بخاته‌ مەترسی . 
     لەبەشێکی تری بەیاننامەکەدا عەبادی ئاماده‌یی خۆی راگەیاند بۆ نزیككردنه‌وه‌ی لایەنەکان بۆ ده‌رچوون له‌و قه‌یرانه ، و دوورخستنه‌وه‌ی نیشتمان و هاوڵاتیانی له‌ ناکۆکیە توندەکان .