بەغداد/ INA
ئەمڕۆ شەممە، شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی کوژرانی ٣ ئەندامی داعشی لە هێرشی فڕۆکە جەنگییەکانی "ئێف-١٦" ی عێراق لە دیالە ڕاگەیاند.
شانەکە لە بەیاننامەیەکدا کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) کەوتووە، ئاماژەی بەوە کردووە، "لەئەنجامی زانیاری پێشوەختەی ھەواڵگری لەوەزارەتی ناوخۆ بە هاوکاری و هەماهەنگی لەگەڵ شانەی ئەمنی لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان ئۆپراسیۆنێکی ھێزە ئاسمانیەکانی عێراق بۆسەر چەند تیرۆرستێک ئەمجامدرا .
ھەروەک ئاماژە بەوەشکراوە "کە دەزگای ھەواڵگری زانیارییەکانی پێشکەش بە فڕۆکەکانی هێزی ئاسمانی عێراقی کردوە سەبارەت بە حەشارگەیەک بۆ تیرۆریستان لە ناوچەی "مە خەیسە " لەناو کەرتی ئۆپەراسیۆنەکانی دیالە، بە فڕۆکەکانی ئێف-١٦ هەڵیانکوتایە سەر ئەم مۆڵگەیە و خاپوریانکرد کە 3 تیرۆریستی لە باندەکانی داعشی تێدا بوو .