INA دەقی تەواوی وتارەکەی سەرۆک وەزیران بڵاودەکاتەوە سەبارەت بە دوایین پێشهاتەکان

سیاسی
  • 30-07-2022, 17:01
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئاژانسى هه واڵى عێراق (INA) ده قی ته واوی وتاره كه ى "مسته فا كازمى "سەرۆك وەزیران له باره ى دوایین پێشهاته كان بڵاو ده كاته وه کە ئەمەی خوارەوە ناوەرۆکەکەیەتی:- 
     بەناوی لە خوای میهرەبان
     گەلی مەزنی عێراقمان..
     خوشک و برا بەرێزەکانم ...
     گەلی بەئەمەک ..
     سەلاوی خوای گەورەتان لێ بێت ..
     من لەم بارودۆخە زۆر هەستیارەدا، بە هەموو دڵسۆزی و خۆشەویستییەکەوە، و لەم مانگە پیرۆز و موحەڕەمەدا، قسەتان لەگەڵ دەکەم و ئێمە گەلێکین کە بە باوەڕبوون بە بەها و بنەما بەرزەکان ناسراوین.
    ئەم گەلە سەبر و فیداکارە، کە هەرگیز لە پێناوی عێراقدا لە باکور تا باشوور و لە ڕۆژهەڵاتەوە تا ڕۆژئاوا ، بەخشندە نەبووە، شایەنی وەڵامێکە لەلایەن ئێمەوە کە لەگەڵ قەبارەی ئەو قوربانیدانەدا بگونجێت...
    گەلەکەمان تامەزرۆی ژیانە، وە حەزیان لە ململانێ و خوێن و ناکۆکی و تۆڵە نییە و حەز بە خراپەکاری و ڕق و کینە ناکات و چاوەڕێی داهاتوویەکی یەکسانە بە قەبارەی ئەو قوربانی و ئازارانەی کە پێیدا تێپەڕیون .
    بەم پێیە دەبێت لایەنە سیاسییەکان لە پێناو عێراق و عێراقییەکان دابنیشن و دانوستان بکەن و بگەنە لێکتێگەیشتن و لە زمانی توند دوور بکەونەوە و ڕۆحی نیشتمانپەروەری بەرز و گشتگیر پیشان بدرێت، و هەزار ڕۆژ بێدەنگی دیالۆگ باشترە لە ساتێک کە دڵۆپێک خوێنی عێراقی تێدا بڕژێت.
    داوا لە هەموو لایەک دەکەم هێمن و نەرم بن و عەقڵانیەت بخەنە پێش بڕیاردان و نەکەونە ڕووبەڕووبوونەوە، داواش لە هاوڵاتیان دەکەم پێکدادان لەگەڵ هێزە ئەمنییەکان نەکەن و ڕێز لە دامودەزگاکانی دەوڵەت بگرن.
     پێویستە هەموومان هاوکار بین بۆ وەستاندنی ئەو کەسانەی کە ئەم فیتنە خێراتر دەکەن، هەروەها دەبێت هەمووان زۆر باش بزانن کە ئاگری فیتنە هەمووان دەسووتێنێت.
    بارودۆخەکە زۆر سەختە، ئەمەش واقیعێکی تاڵە بە پەشیمانییەکی زۆرەوە، و دەبێت هاوکار بین و هەمووان یەکبخەین، بۆ ئەوەی خۆمان پاڵ نەنێین بۆ ناو کۆتاییەکی پەشیمانی ، دەبێت عەقڵ ویژدانمان بەڕێوەببەین و لە دەوری عێراق و عێراقییەکان گردبوونەوە بکەین نەک لە دەوری بەرژەوەندی تەسک.
    هەرکەس بەرپرسیارێتی لە ئەستۆدایە لە حیزبەکان و چینی سیاسی و هێزە کۆمەڵایەتیەکان و کاریگەرەکانی تر دەبێت هەمووان بەپێی یاساکانی حیکمەت و تێڕوانین مامەڵە بکەن لە پێناو عێراقدا، بۆ ئەوەی جارێکی تر لەدەست نەدەین.
     عێراق ئەمانەتێکە، بۆیە با ئەم متمانەیە لەدەست نەدەین.
     ئەمە وشەیەکە من راستگۆیانە دەیڵێم، وە گوێم لێیە ئەوەی بە نهێنی و بە ئاشکرا دەگوترێ، وە ئێمە راستگۆین، بەڵام هیوادارین ئەمجارە کەسانی تر راستگۆ بن لە پێناو عێراق و عێراقییەکان.
    ئێمە بەرپرسیارێتی لە ئەستۆ دەگرین، وە ئامادەین بۆ ھەر کارێک بۆ عێراقیەکان بکەین بێ دوودڵی .
    تەنیا رێگا چارەسەریە ، چارەسەریش بە دیالۆگی دڵسۆز و بنیاتنەر، و ئیمتیازدان لە پێناو عێراق دێتە ئاراوە .
    مستەفا کازمی
     سەرۆک وەزیران
     فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان
     30ی تەمموزی 2022