بەغداد/ INA
ئەمڕۆ شەممە"عەمار حەکیم"سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی، داوای لە ڕەوتی سەدری و هێزەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی کرد بچنە ناو دیالۆگێکی کراوە و ڕاستەوخۆ.
"حەکیم " لە بەیاننامەیەکدا کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، ئاماژەی بەوە کردووە، "ئەو دۆخە مەترسیدارەی عێراق کە ئەمڕۆ گۆڕەپانی ناوخۆ پێیدا تێدەپەڕێت، پێویستی بەوەیە کە هەمووان بە زمانی عەقڵ و لۆژیک و دیالۆگ و ئیمتیازات بدەن بە عێراق و هەماهەنگی بۆ چوونە ناو دیالۆگێکی کراوە و ڕاستەوخۆ و بنیاتنەر لە ژێر سەقفی میللەت و بەرژەوەندی نیشتمانی و پاراستنی خوێن لە عێراقدا، ھەروەھا ڕەچاوی ئازارەکانی خەڵک و نیگەرانی و بەرژەوەندییەکانیان بکات.
ھەروەک بەیاننامەکە ئاماژهی بهوهشكردوە کە دیالۆگێك بێتە ئاراوە كه تیایدا ههر لایهنێك ئهو لایهن دڵنیابکاتەوە كه هیچ نیازێك نییه لهسهر حیسابی یهكێكی تر ، ههروهها دووپاتكردنهوهی ههمیشهیی خۆمان نوێ دهكهینهوه كه دیالۆگ تاكە نزیكترین و كورتترین رێگایه و هیچ رێگایهكی دی نییه بۆ گەیشین بە چارەسەر ،کە وڵات لەو چەقبەستوە دەرباز بکات .