جێگری سەرۆکی پەرلەمان رێنمایی دا بەھێزەکانی پاراستی پەرلەمان کە هێرش نەکەنە سەر خۆپیشاندەران

سیاسی
  • 30-07-2022, 15:05
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ شەممە" شاخەوان عەبدوڵا ئەحمەد" جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، رێنمایی ئاراستەی ھێزی پاراستنی پەرلەمان کرد کە رووبەرووی خۆپیشاندەران نەبنەوە . 
     لە راگەیەندراوێكی نوسینگەی جێگری سەرۆكی پەرلەمان کە گەیشتووەتە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ئاماژەی بەوەداوە کە "شاخەوان عەبدوڵا " رێنمایی ئاراستەی ھێزی پاراستنی باڵەخانەی پەرلەمانی كردووە كە توندو تیژی بەكارنەهێنن یان هێرش نەكەنە سەر ئەو خۆپیشاندەرانەی كە چوونەتە ناو باڵەخانەی پەرلەمان ، بۆ دەربڕینی بۆچوون و ئیرادەیان دەبێت ڕێزیان لێ بگیرێت.
    ھاوکات داواشی لە خۆپیشاندەران کرد کە پێویستە خۆپیشاندانی ئاشتیانە بەڕێوەببەن و زیان و دەستدرێژی نەگەینە سەر باڵەخانەکانی حکومەت، و دامەزراوەکانی دەوڵەت.