بەغداد/ INA
ئەمڕۆ شەممە"محەمەد حەلبوسی" سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران داوای لە خۆپیشاندەران کرد،خۆپیشاندانێکی ئاشتیانە بەڕێوەببەن .
لە راگەیەندراوێکی نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران كە گەیشتووەتە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ئاماژەی بەوەكردووە، "حەلبوسی" رێنمایی ئاراستەی دەستەی پاراستنی پەرلەمانی كردووە بۆ ئەوەی هێرش نەكاتە سەر خۆپیشاندەران و زیانیان پێنەگەیەنن ، هەروەک چەكیش لەناو پەرلەمان هەڵنەگیرێت.
هەروەها رێنمایی ئاراستەی ئەمینداریەتی ئەنجومەنی نوێنەران کردوە بۆ ئامادەبوون لە پەرلەمان و پەیوەندیکردن لەگەڵ خۆپیشاندەران.
ھەروەک راگەیەندراوەکە ئاماژهی بهوهشكرد وە کە سهرۆكی پهرلهمان رێنمایی داوە بە ئامادهبوونی كارمهندانی بنكهی تهندروستی پهرلهمان بۆ حاڵهته فریاگوزارییهكان.