دوای چونیان بۆ ناو پەرلەمان خۆپیشاندەران دانیشتنێکی کراوەیان لەناو پەرلەمان ئەنجامدا

ناوخۆ
  • 30-07-2022, 14:40
  • +A -A

     بەغداد/ INA

    ئەمڕۆ شەممە ، خۆپیشاندەران دانیشتنێکی کراوەیان لەناو پەرلەمان ئەنجامدا .
    لەوبارەیەوە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاند، "خۆپیشاندەران بڕیاریاندا دانیشتنێکی کراوەدا لەناو پەرلەماندا ئەنجامبدەن، دوای ئەوەی خۆپیشاندەران چوونەتە ناو بینای پەرلەمان لە ناوچەی سەوز.
     ھاوکات ئەمڕۆ شەممە، مستەفا کازمی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان رێنمایی هێزە ئەمنییەکانی کرد بۆ پاراستنی خۆپیشاندەران، داواشی لە خۆپیشاندەران کرد پابەندی ئاشتیخوازی بزووتنەوەکەیان بن ، چونکە هێزە ئەمنییەکان ئامانجیان پاراستنیان و پاراستنی دامەزراوە فەرمییەکانە.