به‌غداـ INA
فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان مسته‌فا كازمی ئه‌مرۆ داوای له‌هێزه ئه‌منییه‌كانی كرد خۆپیشانده‌ران بپارێزێن، هه‌روه‌ها داوا له‌خۆپیشانده‌رانیشی كرد پێگیر بن به‌ئاشتیانه‌ی خۆپیشاندانه‌كانیان و دووركه‌ونه‌وه له‌هه‌ر كارێكی ناره‌وا و پێگیربن به‌راسپارده‌كانی هێزه ئه‌منییه‌كان كه‌بۆ پارستیانی ئه‌وان و دام و ده‌زگاكانی ره‌سمیه‌كانه.
كازمی له‌راگه‌یندراوێكدا كه نووسینگه‌ری راگه‌یاندنی بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی ناردووه راگه‌یاند" به‌رده‌وامی ئالۆزی سیاسی ئالۆزی شه‌قام زیاتر ده‌كات كه‌خزمه‌ت به‌به‌رژه‌وه‌ندی گشتی ناكات، هه‌روه‌ها دووپاتیكرده‌وه كه ئه‌ركی هێزه ئه‌منییه‌كان پاراستنی دام و ده‌زگا ره‌سمیه‌كان و ئه‌نجامدانی هه‌موو رێكاره‌كانی یاساییه بۆ پاراستنی ئه‌من و سیسته‌م و یاسا.
بایدن: پیرۆزباییم لە تڕەمپ كرد و لە 20ی كانونی دووەم دەسەڵات دەگوازرێتەوە
هۆڵێكی تری تۆپی سەرمێز لەهەولێر كرایەوە