به‌غداـ INA
وه‌زیری ده‌وڵه‌تی به‌ریتانیا ئاماندا میلینگ دووپاتیكرده‌وه كه كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی چاوه‌رێی ئه‌نجامی لێكۆلینه‌وه‌كانی حكومه‌تی عێراق ده‌كات له‌سه‌ر بۆردومانی توركیا.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه له‌راگه‌یندراوێكدا كه بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی ناردووه راگه‌یاند" فوئاد حوسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌لایه‌ن وه‌زیری ده‌وڵه‌تی به‌ریتانیا بۆ كاروباری رۆژهه‌ڵاتی ناڤین ئاماندا میلینگ پێگه‌یشتووه وتێدا وه‌زیری به‌ریتانی ئیدانه‌ی بۆردومانی یه‌كێك له‌گۆمه‌ڵگه گه‌شتیاریه‌كانی شاری زاخۆی له‌پارێزگای دهۆكی كردووه كه‌له‌ئه‌نجامدا ژماره‌یه‌كی زۆری شه‌هید و برینداری مه‌ده‌نی لێكه‌وته‌وه كه‌هه‌ندێكیان منداڵ و ئافره‌ت بوون.
هه‌روه‌ها هه‌ردوولا باسیان له‌پێشهاته‌كانی ئه‌و رووداوه و كاریگه‌ریه‌كانی له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی دووقۆڵی نێوان به‌غدا و ئه‌نقه‌ره‌یان كردووه و ته‌كیدیان له‌سه‌ر پێویستی ده‌ستپێكردنی گفتوگۆیه‌كی هاوبه‌ش له‌نێوان عێراق و توركیایان كردۆته‌وه.
هه‌روه‌ها وتی" هه‌ردوو وه‌زیر باسیان له‌په‌یوه‌ندی دووقۆڵی نێوان عێراق و به‌ریتانیا و میكانیزمه‌كانی پێشخستنی و گفتوگۆكردن له‌سه‌ر دواپه‌ره‌سه‌نده‌كانی هه‌رێمایه‌تی و نێوده‌وڵه‌تی كردووه.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه ئاماندا میلینگ پێگیربوونی به‌ریتانیا به‌پشگیریكردنی سه‌روه‌ری ته‌واوی عێراق له‌پێناو دابینكردنی ئارامی و سه‌قامگیری كردۆته‌وه و ئاژماژه به‌وه‌شی داوه كه كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی چاوه‌رێ ئه‌نجامی لێكۆلینه‌وه‌كانی حكومه‌تی عێراق ده‌كات سه‌باره‌ت به‌بۆردومانی توركیا.
ئینفوگرافیک: جۆزێف عەون سەرۆکی لوبنان کێیە؟