به‌غدا INA
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران مسته‌فا كازنی پیرۆزبایی له‌هه‌موو عێراقییه‌كان و جیهانی ئیسلامی كرد به‌بۆنه‌ی هاتنی سه‌ری ساڵی نوێی كۆچی و داوای دان به‌خۆداگرتنی كرد.
كازمی له‌تویتێكدا كه‌ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی (INA) وه‌ریگرتووه وتووه" گه‌رمترین پیرۆزبایی ئاراسته‌ی ته‌واوی عێراقییه‌كان و جیهانی ئیسلامی ده‌كه‌ین به‌بۆنه‌ی هاتنی سه‌ری ساڵی نوێی كۆچی كه په‌یامێكی مرۆڤایه‌تی ولێبورده‌یی و ئاشتی بۆ هه‌موو مرۆڤایه‌تی له‌خۆی ده‌گرێت.
له‌سه‌ره‌تای مانگی موحه‌ڕه‌می حه‌رام پیرۆزی ئه‌م مانگه به‌بیری هه‌مووان ده‌هێنینه‌وه و داوای دان به‌خۆداگرتن ده‌كه‌ین و له‌یه‌زدانی مه‌زن داواكارین نیعمه‌تی خۆشه‌ویستی و سه‌قامگیری به‌سه‌رماندا به‌رده‌وام بكات.