هه‌ولێر ـ INA
به‌بۆنه‌ی هاتنی یه‌كی موحه‌ڕه‌م وسه‌ری ساڵی نوێی كۆچی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی پیرۆزبایی راگه‌یاند و تێدا ئه‌م بۆنه‌یه له‌ته‌واوی موسلمانانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق و جیهان پیرۆز كرد.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌راگه‌یندراوێكدا كه‌كۆپیه‌ك بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی ناردووه تێدا هاتووه" 1ـی موحه‌ڕه‌م و سه‌رى ساڵى نوێى كۆچى به گه‌رمى له ته‌واوى موسڵمانان له هه‌رێمى كوردستان، عێراق و جيهان پيرۆز ده‌كه‌م.
له په‌روه‌ردگارى مه‌زن داواكارم ساڵى نوێ، خێر و خۆشى، سه‌قامگيرى و ئاشتى بۆ هه‌رێمى كوردستان، عێراق و مرۆڤايه‌تى به‌گشتیى له‌گه‌ڵ خۆي‌دا بهێنێت.
له‌م بۆنه پيرۆزه‌دا جه‌خت له قووڵكردنه‌وه‌ى كولتوورى يه‌كترقبووڵكردن و ته‌بايى ده‌كه‌ينه‌وه و هه‌موو پێكهاته نه‌ته‌وه‌يى و ئاينييه‌كان دڵنياده‌كه‌ينه‌وه كه هه‌رێمى كوردستان وه‌ک هه‌ميشه به وڵاتى هه‌مووان و لانكه‌ى پێكه‌وه‌ژيان و لێبورده‌يى ده‌مێنێته‌وه.