حەلبوسی داوا دەكات بەرپرسیارێتی نەتەوەیی بگرێتە ئەستۆ بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەكانی گەل و نیشتمان

سیاسی
  • 29-07-2022, 21:25
  • +A -A

    بەغدا-    INA 
    ئەمڕۆ هەینی محەمەد حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمان پیرۆزبایی هاتنی ساڵی نوێی كۆچی كرد، هاوكات داوای كرد بەرپرسیارێتی نیشتمانی بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەكانی گەل و نیشتمان بگرنە ئەستۆ.
    حەلبوسی لە تویتێكدا كە ئاژانسی هەواڵی عێراق (INA) لەدوای خۆی بڵاویكردۆتەوە و ڕایگەیاندووە: تا ساڵی نوێی كۆچی داواكارین لە خوای گەورە وڵاتەكەمان بپارێزێت و نیعمەتی ئاسایش و هاوسەنگیمان پێ ببەخشێت، هەروەها ساڵێكی لێكتێگەیشتن و هاوكاری لە پێناو عێراقدا.
    داواشیكرد : هەموو لایەك و ئێمەش یەكەمیانین، بە دڵسۆزیەوە كاربكەین بۆ ئەوەی دۆخەكە نەخلیسكێت و بەرپرسیارێتی نەتەوەیی لە ئەستۆ بگرین بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەكانی گەل و نیشتمان.
    لە كۆتاییدا دەڵێت: ئەو كەسەی گرنگی بە عێراقییەكان نادات، یەكێك نییە لەوان.