زیقار- INA- زەهرا سەباح
ئەمڕۆ هەینی پارێزگای زیقار ڕایگەیاند كە داواكاری وەبەرهێنانیان لە ناوچەكانی نزیك ئۆر پێگەیشتووە، هاوكات ئاماژەی بەوەدا كە كەمی ئاو زیانی بە هۆرەكان و پلانی هاوین و ئاژەڵداری گەیاندووە، هەروەها دووپاتیكردەوە كە دەستپێكردنی نمرەی نوێی كار پەیوەستە بە پەسەندكردنی بودجە.
غەسان ئەلخەفاجی راوێژكاری پارێزگاری زیقار بۆ كاروباری پلاندانان بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی راگەیاند : ئیدارەی پارێزگاكە جدییە لە بەدواداچوون بۆ ئەو پرۆژانەی كە دواكەوتوون، كە زۆربەیان پڕۆژەی وەزارین و ئاماژەی بەوەشكرد : ئێمە بە هەماهەنگی لەگەڵ سكرتاریەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران جووڵەمان كرد كە بەشدارییەكی زۆری كرد لە چارەسەركردنی زۆرێك لەم كێشانە كرد بۆ پڕۆژەكان.
ئاماژەی بەوەشكرد : ئەم پرۆژانە لەژێر بەدواداچووندا دەمێننەوە بۆ داخستنی ئەم دۆسیە، هەروەها بریتین لە قوتابخانە و نەخۆشخانە و پرد و هەندێك رێگای سەرەكی.
لە درێژەی قسەكانیدا وتی :دابینكردنی ئاستی كار بۆ پارێزگا پەیوەندی بە پەسەندكردنی بودجە هەیە و ڕوونیكردەوە : كە هەندێك وەزارەت لە یاسای ئاسایشی خۆراكدا جێگیركراون و دامەزراندنی ناوەندییان هەیە.
ڕاشیگەیاند : بەهۆی زۆری ژمارەی بێكاران و داواكردنی دامەزراندن و نەبوونی دەرفەتێك كە بتوانێت ژمارەی ئەو كەسانەی كە شایستەیان هەیە لەخۆبگرێت، زیانێكی زۆری بە پارێزگاكە دەناڵێنێت.
جەختیشی كردەوە كە : ئەو پارێزگایە خراوەتە نێو بڕگەكانی یاسای ئاسایشی خۆراكەوە و ئاماژەی بەوەشدا : كە پڕۆژەكانی ناو بودجەی ئەمساڵ هەمەچەشنن و بەپێی یەكە كارگێڕییە جیاوازەكان جیاوازن كە بەپێی پێویستی هەرێمەكانیان دانراون.
ئاماژەی بەوەدا كە پڕۆژەكان سەرنجیان لەسەر پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییەكان بووە، لەوانە ئاوەڕۆ، ڕێگاوبان، پڕۆژەكانی ئاو، خزمەتگوزارییەكانی شارەوانی و تەندروستی، و كارەبا.
سەبارەت بە گەشەپێدانی گەشتوگوزار لە پارێزگاكە، ئەلخەفاجی ئاماژەی بەوەدا : كە پارێزگارییەكە لەگەڵ سكرتاریەتی گشتی و سندوقی ئاوەدانكردنەوە كاردەكات بۆ تەواوكردنی شارە گەشتیارییەكە لە نزیك ئۆری دێرین و ئاماژەی بەوەشكردووە :لیژنەیەك پێكهێنراوە بۆ وەرگرتنی داواكاری لە لۆكاڵی و كۆمپانیا بیانییەكان بۆ وەبەرهێنان لە ناوچەكانی نزیك شاری ئۆر.
سەبارەت بە كەمی ئاو لە پارێزگاكە ناوبراو ڕایگەیاندووە : كە كێشەی كەمی ئاو گشتییە و لەبەرئەوەی پارێزگاكەمان دەكەوێتە كۆتایی ڕووبارەكان زیانێكی زۆری بەم كێشەیە دەچێژێت و ئاماژەی بەوەدا : كە ئەو چارەسەرانەی پەرەی پێدراوە نایكەن بەسە.
لە درێژەی قسەكانیدا وتی : ئێمە ئەوەی لە تواناماندا بێت دەیكەین بە هەمەچەشنكردنی سەرچاوەكانی ئاو و كۆكردنەوە و پاككردنەوەی ڕووبارەكان و دابینكردنی حەوزی ئاو بۆ خەڵك بۆ دابینكردنی ئاوی خواردنەوە و جەختی لەوە كردەوە : كە پلانی كشتوكاڵی هاوینە كاریگەری زۆری لەسەر بووە بەهۆی كەمی ئاوی بێ وێنە لەجگە لە زیانەكانی هۆرەكان و ئاژەڵداری و ماسیگرتنەكان.