بەغدا - INA
ئەمڕۆ هەینی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی ڕایگەیاند ئاگری كە گڕی بە قوتابخانەی كارەڤان گرتبوولە پارێزگای ئەلدیوانیەیان كوژاندەوە.
بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی لە راگەیەندراوێكدا كە گەیشتووەتە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ئاماژەی بەوەكردووە : تیمەكانی بەرگری شارستانی كۆنترۆڵی رووداوێكی گەورەی ئاگركەوتنەوەیان كردووە كە لەناو قوتابخانەی كارەڤان (ناوەندی زهوری تێكەڵاو) روویداوە و ئاماژەی بەوەشكردووە :قوتابخانەكە لە ساندویچ پەنەڵ خێرا گڕگرتوو دروستكراوە كە پێشێلكردنی ڕێنماییەكانی سەلامەتییە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانییەوە دەرچووە.
ئاماژەی بەوەشكرد :قوتابخانەی كارەڤانەكە دەكەوێتە ناوچەی جەزع لە ناحیەی ئەلسنییەی سەر بە پارێزگای دیوانیە و جەختی كردەوە : كە تیمەكانی بەرگریی شارستانی گەمارۆیان داوەتە ئەو ئاگرانەی كە كاریگەرییان لەسەر (6) ریزەی كارەڤان لە (11) ڕیز هەبووە لە قوتابخانەكەدا و توانیان ئاگری سووتاوەكە بكوژێننەوە بەبێ تۆماركردنی زیانەكانی مرۆڤ، لەگەڵ سنوورداربوونی زیانەكانی ماددی و لە ئەنجامدا بەرگری شارستانی داوای كرد لێكۆڵینەوەیەك بكرێتەوە و پزیشكی دادوەری بانگهێشت بكات بۆ دیاریكردنی هۆكارەكانی ئاگرەكە لەناوەوە قوتابخانەكە لە پلەی یەكەمدا.