بەدواداچوون – INA
ئەمڕۆ هەینی نرخی نەوت زیاتر لە 3% بەرزبووەوە لە ئاستی 110 دۆلار بۆ یەكەمجار لە دوای 5ی تەمموزەوە.
نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی رۆژئاوای تەكساسی ئەمریكا بەڕێژەی 3.69% بەرزبووەوە و گەیشتە 99.98 دۆلار.
لەلایەكی دیكەوە بەپێی داتاكانی بازرگانی نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بەڕێژەی 2.82% بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە 110.16 دۆلار.
بەرزبوونەوەی نرخی نەوتی ئەمڕۆ لە رۆشنایی ترسی دابەزینی پێدانی زێڕی رەش لە بازاڕە جیهانییەكاندا دێت.