سەڵاح دین - INA- فلەیح عوبەیدی
ئەمڕۆ هەینی وەزارەتی كۆچ و كۆچبەران لە پارێزگای سەڵاحدین گەڕانەوەی 80 هەزار و 500 خێزانی ئاوارەی پارێزگاكەی ڕاگەیاند، هاوكات هۆكاری نەگەڕانەوەی بەشێكیان بۆ ناوچەكانی نیشتەجێبوونیان ڕوونكردەوە.
خالد مەحجوب بەڕێوەبەری بەشی كۆچ و كۆچبەران بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی راگەیاند : رێژەی گەڕانەوەیان گەیشتووەتە 80%، و ئەوەی دەمێنێتەوە 10%، واتە نزیكەی 10 هەزار خێزان كە هێشتا ناتوانن بۆ چەند هۆكارێك خێزانەكان بگەڕێنەوە .
ئاماژەی بەوەشكرد : هۆكاری نەگەڕانەوەی ئاوارەكان یاخود ماڵ و حاڵییان بەتەواوەتی وێران بووە یاخود هۆكاری خێڵەكی هەیە كە هیوادارین لە ڕۆژانی داهاتوودا چارەسەر بكرێت، جگە لە دوو كێشەی كەمی خزمەتگوزاری و نەبوونی لە هەلی كار لە ئەگەری گەڕانەوەیان و كەسانێك هەن كە نەیانویست بگەڕێنەوە بۆ ئەو ناوچەیەی كە بەهۆی هەلی كارەوە لێی ئاوارە بوون شوێنی نیشتەجێبوون و خزمەتگوزاری ئاسوودە.