كۆبوونەوەی ئەمنی پلانێك داداەنێت بۆ پاراستنی خۆپیشاندەرانی شەممە

ئەمنی
  • 29-07-2022, 16:19
  • +A -A

    بەغدا - INA     
    ئەمڕۆ هەینی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی بەغدا كۆبوونەوەیەكی ئەمنی ئەنجامدا بۆ تاوتوێكردنی پلانێك بۆ دەستەبەركردنی پاراستن بۆ خۆپیشاندانەكانی سبەی شەممە.
     میدیاكانی سەركردایەتی لە بەیاننامەیەكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و رایانگەیاندووە : لیوای ئەركان فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكانی بەغدا ئەحمەد سەلیم، سەرپەرشتی كۆنفرانسێكی ئەمنی فراوانكراوی كرد كە سەركردەكانی بارەگای پێشكەوتوو لەسەر كەرخ و لایەنی رەسافە و سەركردەی تیمەكان و بەڕێوەبەری خزمەتگوزارییە ئەمنییەكان كە لە چوارچێوەی كەرتی بەرپرسیارێتی فەرماندەییدا كاردەكەن.
    ئاماژەی بەوەشكرد : كۆنفرانسەكە بۆ تاوتوێكردنی پلانی ئەمنی بۆ دەستەبەركردنی پاراستن بۆ ئەو خۆپیشاندانە ئاشتیانەیەی كە بڕیارە ڕۆژی شەممە دەست پێبكات بەڕێوەچووە.