ئۆپەراسیۆنەكانی كەربەلا دەست دەكەن بە جێبەجێكردنی پلانەكەی بۆ مانگی موحەڕەم و سەردانەكەی عاشورا

ئەمنی
  • 29-07-2022, 15:41
  • +A -A

    كەربەلا - INA- عەباس رحیمی
    ئەمڕۆ هەینی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی كەربەلای پیرۆز و كەرتەكانی پەیوەست بەوەوە دەستیان كرد بە جێبەجێكردنی پلانەكەی بۆ مانگی پیرۆزی موحەڕەم و سەردانی عاشورا.
    فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكانی كەربەلا لیوا عەلی ئەلهاشمی لە بەیاننامەیەكدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراق (INA) رایگەیاند : سوپا و پۆلیس و یەكەكانی كۆكردنەوەی جەماوەری ئەمساڵ پێش سەردانی عاشورا ئۆپەراسیۆنی چالاكانەیان زوو ئەنجامداوە و ئاماژەی بەوەدا كە : پلانێك داڕێژرا بۆ گۆڕینی ئاڵای قوبەكانی ئیمام حسێن و براكەی ئەبی ئەلفەزڵ ئەلعەباس درودی خوایان لەسەر بێت لەم ڕۆژەدا .
    ئەلهاشمی زیاتر گوتی : هێزە ئەمنییەكان لە یەكەم رۆژی مانگی موحەڕەمەوە تا سێزدەهەمین پلانی تایبەتیان داڕشتووە وجەختیشی كردەوە كە : یەكە سەربازییەكان بۆ ئەو ئەركە ئامادەن هەروەها داوای یەكەی زیادەمان لە وەزارەتەكان كردووە لە ناوخۆ و بەرگری و هێزەكانی كۆكردنەوە.
    ئەلهاشمی روونیكردەوە : كە سوپا و پۆلیس و فڕۆكەوانی سوپا و كۆكردنەوەی جەماوەری لە ناوچەكانی دەوروبەری كەربەلا و بەتایبەت ناوچە بیابانەكان ئۆپەراسیۆنی پێشوەختەیان ئەنجامداوە.
    ئەلهاشمی ئاماژەی بەوەدا كە : ئەركەكان تا كۆتایی مانگی موحەڕەم بەردەوامن، هەروەها ژمارەی ھێزە زیادەكان بەراورد بە ساڵانی پێشوو زیاتر دەبێت و ئاماژەشی بەوەدا: كە داواكاری هەیە بۆ دابینكردنی فڕۆكەوانی سوپا و گەڕان بەسەر ئاسمانی شارەكە بۆ بەشداریكردن لە مسۆگەركردن ئەم بۆنەیە.