پارێزگای نەینەوا مەلەكردن لە ڕووباری دیجلە قەدەغە دەكات

ناوخۆ
  • 29-07-2022, 14:58
  • +A -A

    نەینەوا - INA  
    ئەمڕۆ هەینی پارێزگای نەینەوا هۆشداری دا مەلەكردن لە ڕووباری دیجلە.
    نەجم جبوری پارێزگاری نەینەوا بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ی راگەیاند : مەلەكردن لە رووباری دیجلە بە توندی قەدەغەیە، بەتایبەتی بۆ منداڵان و نەوجەوانانەوە، هەروەها دەبێت بەڕێوەبەری پۆلیسی نەینەوا ئەم فەرمانە لە سەنتەری شاری موسڵ و لە سەرتاسەری پارێزگای نەینەوا جێبەجێ بكات .