ئامانەي بەغدا: ئاراستەكردن بۆ ڕێكخستنەوەی گۆڕەپانەكان و نۆژەنكردنەوەی دیوار و شوێنەوارەكان

ناوخۆ
  • 29-07-2022, 14:12
  • +A -A

    بەغدا - INA- محەمەد سەلیم
    وێنە: كەڕار خەلیل
    ئەمڕۆ هەینی شارەوانی بەغدا نیازی خۆی بۆ ڕێكخستنەوەی گۆڕەپان و كەش و هەوای ڕۆشنبیری پشتڕاستكردەوە.
    بەڕێوەبەری پەیوەندییەكان و راگەیاندن لە شارەوانی بەغدا محەمەد روبەیعی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) راگەیاند : ئەوەی لە نێوان وەزیری رۆشنبیری حەسەن نازم لەگەڵ عەمار موسا كازم سەرۆكی شارەوانی بەغدا رێككەوتبوو یەكێكە لە ڕێنماییەكانی سەرۆك وەزیران لە قۆناغی داهاتوودا بۆ ڕێكخستنی گۆڕەپانەكانی بەغدا و كەشوهەوای كولتووری وەك بەغدا نەك وەك مەكۆی ڕۆشنبیری.
    ئاماژەی بەوەشكرد : رێنماییەكە هاتووە بۆ نۆژەنكردنەوەی ماڵی شاعیری گەورە محەمەد مەهدی ئەلجواهیری، هەروەها بەدواداچوونێك بۆ ئەو بابەتە هەیە و لە ماوەی 15 رۆژدا كار كراوە و گەیشتە قۆناغی كردنەوە و ئاماژە بەوەش دەكات كە : سكرتارییەتەكە لە لێواری تەواوكردنی كاغەزەكانی خاوەندارێتی ماڵی شێخ ئەحمەد ئەلوائیلی لە كازمییە بۆ ئەوەی ببێتە ناوەندێكی ڕۆشنبیری ئەو سەیری هەموو لایەنە كولتوورییەكان دەكات.
    ئەوەشی خستەڕوو : رێككەوتنێك هەیە لەنێوان وەزیری رۆشنبیری و سەرۆكی شارەوانی بەغدا سەبارەت بە گۆڕەپانێك وپەیكەرێك یان مۆنۆمێنتی بۆ عەلی ئەلوەردی و ئەلجەواهیری، موزەفەر ئەلنەواب، و ئەوانی تر.