بانكی ناوەندی بەردەوامی لە پێدانی قەرزی بە هاوڵاتیان بە سوودی دیاریكراو

ناوخۆ
  • 29-07-2022, 13:48
  • +A -A

     بەغدا - INA - ویسام مەلا
     ئەمڕۆ هەینی بانكی ناوەندی عێراق بەردەوامی پێدانی قەرزی بە هاوڵاتیان بە سوودی پاڵپشتی پشتڕاستكردەوە، هاوكات تەرخانكردنی 5 ترلیۆن دیناری بۆ بانكی خانووبەرە و سندوقی نیشتەجێبوون پشتڕاستكردەوە.
     عەممار خەلەف، جێگری پارێزگاری بانکی ناوەندی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند، "ئەو دەستپێشخەریانەی بانکی ناوەندی کە دەستیپێکردووە بۆ بانکەکان زۆرن و جۆراوجۆرن و سەرجەم کەرتەکانی پیشەسازی، کشتوکاڵ، خانووبەرە ،قەرزی بچوك، لەخۆدەگرێت و کڕینی ATM بە وادەی جیاواز و بە ڕێژەی سوودی جیاواز بەپێی کەرتەکە، هەروەها جیاوازی بڕی قەرزەکان، کە لە 5 ملیۆن دینارەوە دەستپێدەکات بۆ زیاتر لە یەک ملیار دینار، بەپێی قەرزەکان .
     خەلەف ئەوەشی خستەڕوو، "بانكی ناوەندی پارەی بۆ بانكی خانووبەرە و سندوقی نیشتەجێبوون داناوە، تا 5 ترلیۆن دینار بۆ هەر بانكێك، دەدرێتە خانووبەرە یان سندوقی نیشتەجێبوون".
     ئاماژەی بەوەشکردووە، "قەرزەکان لەڕێگەی دەستپێشخەری "یەک ترلیۆن" لەڕێگەی بانکە تایبەتەکانەوە بەردەوامن بۆ دابینکردنی قەرزی خانووبەرە بە سوودی زۆر پاڵپشتیکراو و ماوەی تا ٢٠ ساڵ".