بەغدا - INA
ئەمڕۆ هەینی، دەستەی گشتی گومرگی ڕایدەگەیەنێت، قاچاخی ٤ ئۆتۆمبیلیان پووچەڵ کردووەتەوە بەبێ ئەوەی ئەو مۆدێلە ڕێگەی پێبدرێت لە بەندەری ئوم قەسر هاوردە بکرێت.
لە راگەیەندراوێكی دەستەی گشتی گومرگی ، كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، هاتووە "لە جێبەجێكردنی رێنماییەكانی شاكر مەحمود زوبەیدی بەڕێوەبەری گشتی دەستەی گشتی گومرگی ،بۆ كاراكردنی رۆڵی لێكۆڵینەوە و دژە بەشی قاچاخچێتی بە چڕکردنەوەی هەوڵەکان بۆ سنووردارکردنی ئۆپەراسیۆنەکانی قاچاخ، بەشی لێکۆڵینەوە و بەرەنگاربوونەوەی قاچاخ لە بەڕێوەبەرایەتی گومرگی ناوچەكانی باشوور، هەروەها بە هاوکاری لەگەڵ ناوەندی گومرگ لە ئوم قەسر شیمالی، دەست بەسەر 4 ئۆتۆمبێلدا گیرا بەبێ ئەوەی ئەو مۆدێلە رێگەی پێبدرێت هاوردە کراوە.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە "پرۆسەی دەستبەسەرداگرتنەکە بە هاوکاری لەگەڵ لایەنە ئەمنییەکانی بەندەرەکە و بە پاڵپشتی پۆلیسی گومرگ ئەنجامدراوە".