بەغدا - INA
دەزگای دژەتیرۆر ئەمڕۆ پێنجشەممە، دەستگیرکردنی ئەحمەد خەلەف مەنعە ئەلمکنی (ئەبوڕەحمە) یەكێك لە سەركردەكانی داعش ڕاگەیاند.
دەزگاكە لەبەیاننامەیەکدا کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتوە، دەڵێت: هێزێکی دەزگاكە توانیویانە تیرۆریست ئەحمەد خەلەف مەنعە ئەلمکنی (ئەبورەحمە) دەستگیر بکەن.
وتیشی: تیرۆریستەکە لەگەڵ چەتەکانی داعش پۆستێکی سەربازی لە بەناو ویلایەتی جەزیرەی تیرۆریستانی داعش هەبوە و دانپێدانانی تۆماركراوەو بەمزوانە بڵاودەكرێتەوە.