بەغداد - INA
نوسینگەی وەقفی سوننی ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕایگەیاند: ڕۆژی شەممەی داهاتوو یەكەم ڕۆژی مانگی موحەرەمی ساڵی 1444ی كۆچییە.
دیوانی وەقفی سوننی لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: لەبەر ئەوەی نەسەلمێنراوە كە مانگ لە لە ڕووی شەرعی و گەردوونناسییەوە بینراوە، لیژنەی دیاریكردنی یەكەم مانگی كۆچی لە نوسینگەی وەقفی سوننی ڕایدەگەیەنێت، ڕۆژی هەینی،تەواوكەری مانگی كۆچییە بۆ ساڵی 1443ی كۆچی و ڕۆژی شەممەی داهاتوو یەكەم ڕۆژی مانگی موحەرەمە بۆ ساڵی كۆچی 1444 بە پشتیوانی خوای گەورە.