وەزیری كار: ڕزگاربوانی ئێزدی ئیمتیازاتەكانی یاسای ژمارە 8ی ساڵی 2021 دەیانگرێتەوە

ناوخۆ
  • 28-07-2022, 21:05
  • +A -A

    بەغداد - INA
    وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی بە وەكالەت سالار عەبدولستار ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕایگەیاند: ڕزگاربووانی ئێزدی لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ئەو ئیمتیازاتانە دەیانگرێتەوە كە یاسای ژمارە 8 ی ساڵی 2021 دەریكردووە.
    وەزارەت لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: ئەمڕۆ عەبدولستار پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیای لە بەغداد مارك برایسۆن و شاندی یاوەری كرد و لەدیدارێكدا باس لە پتەوكردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان عێراق و بەریتانیا كرا.
    عەبدولستار جەختی لەسەر گرنگی پتەوكردنی هاوكاری هاوبەشی نێوان هەردوو وڵات كردەوە و هەروەها پشتیوانی وەزارەتی بۆ ڕزگاربووانی ئێزدی و دامەزراندنی بەڕێوەبەرایەتییەكی گشتی بۆ كاروباری ڕزگاربووان سەر بە وەزارەت دووپاتركردەوە. 
    ئاشكراشیكرد: لەكاتی دەرچوونی یاسای فریاگوزاری ئاسایش و گەشەپێدانی خۆراك بڕی 25 ملیار دۆلار بۆ بەڕێوەبەرایەتییەكە تەرخانكرا بۆ پشتیوانیكردن لە ڕزگاربووانی ئێزدی و لەخۆگرتنیان لەو ئیمتیازانەی كە یاسای ژمارە 8 ی ساڵی 2021 دەریكردووە.
    لەلایەن خۆیەوە باڵیۆزی بەریتانیا خواستی وڵاتەكەی دەربڕی بۆ پتەوكردنی پەیوەندییەكان و هەماهەنگی لەگەڵ عێراق بۆ پشتیوانیكردن لەبەڕێوەبەرایەتی گشتی كاروباری ڕزگاربووان و جەختیشی لەپشتیوانی وڵاتەكەی كردەوە بۆ وەزارەت و حكومەتی عێراق بۆ دەستكردن بەجێبەجێكردنی پلان و بەرنامە بۆ ئەم بابەتە و دامەزراندنی پڕۆژە لەبوارە جیاجیاكاندا.