بەرگری ئاسمانی وادەی تەواوبونی سیستمی دۆزینەوەی پێشوەختە دیاریدەكات و دەڵێت: ئاسمانی عێراق پارێزراوە

ئەمنی
  • 28-07-2022, 19:56
  • +A -A

    بەغداد - INA
    فەرماندەیی بەرگری ئاسمانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، وادەی تەواوبوونی سیستەمی دۆزینەوەی پێشوەختەی دیاریكرد و هاوكات ئاماژەی بەوەدا كە هەموو فڕۆكەكان بەپێی ڕەزامەندی فەرمی دەچنە ناو ئاسمانی عێراقەوە و تەئكیدیكردەوە كە ئاسمانی وڵات پارێزراوە.
    فەرماندەی بەرگری ئاسمانی فەریق ڕوكن مەعن سەعدی بەئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: ئاسمانی عێراق لە ڕووی چاودێری و پشكنینەوە بە تەواوی پارێزراوە، بەڵام پێشێلكاری هەیە بە نسبەت فەرماندەیی بەرگری ئاسمانی و سیستەمەكەمان" و وتیشی: "ئاسمانی عێراق لە ڕووی دۆزینەوە و چاودێرییەوە لەژێر كۆنتڕۆڵدایە.
    ئاسكراشیكرد: گرێبەستێك هەیە لەگەڵ لایەنی فەرەنسی بۆ دابینكردنی ڕادارێكی مەودا درێژ بۆ عێراق لە بەرزایی، كە دوو ڕاداری پێشكەوتوو چەند ڕۆژێك پێش ئێستا گەیشتوون.
    ئاماژەی بەوەكرد: كەسیستمی ئاشكراكردن و ئاگاداركردنەوەی پێشوەختە بۆ عێراق یەكدەگیرێت و بنكەی سەرەكی ئۆپەراسیۆنەكان و ناوەندەكانی ڕێنوێنی ڕادار و سەنتەری گواستنەوەی سیگناڵ دروستدەكرێت، وتیشی: ئاسمانمان بە تەواوی كۆنترۆڵكراوە.