بەغداد - INA
وەزارەتی تەندروستی ئاسانكاری بۆ ڕێكارە ئیدارییەكان كردووە بۆ گۆڕینی بینای ناحیەی نەسر و سەلام لە بەغداد بۆ نەخۆشخانەیەكی 50 قەرەوێڵەی دانیشتوانی ناحیەكە.
پەرلەمانتار مەحمود حوسێن قەیسی لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: لەگەڵ هانی عەقابی وەزیری تەندروستی كۆبووینەوە و گفتوگۆمان لەسەر ئەو كتابە كرد كە ماوەیەك پێش ئێستا ئاڕاستەی وەزارەتمان كردبوو
داوامانكرد كارئاسانی بۆ ڕێكارە ئیدارییەكان بكرێت بۆ ئەوەی بینای ناحیەی نەسر و سەلام بكرێتە نەخۆشخانەیەكی 50 قەرەوێڵەیی و خزمەتكردنی خەڵكی ناحیەكە و كەمكردنەوەی فشارەكان بۆ سەر نەخۆشخانەی دادوەری كە زیاتر لە600 هەزار كەسی لەسەرە.