بەغداد - INA
سەرۆك كۆمار بەرهەم ساڵح و سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری فایق زێدان ئەمڕۆ پێنجشەممە داوایان لەهێزە سیاسییەكان كرد گفتوگۆیەكی هاوبەش ئەنجام بدەن بۆ دۆزینەوەی چارەسەر لەچوارچێوەی دەستووری و یاساییدا.
دەزگای دادوەری لە بەیاننامەیەكی كورتدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری فایق زێدان پێشوازیكرد لە سەرۆك كۆمار بەرهەم ساڵح و پێكەوە گفتووگۆیانكرد لەبارەی ئەو واقیعە شڵەژاوەی كە وڵات پێیدا تێپەڕدەبێت.
ئاشكراشیكرد: هەردوولا داوایان لە هەموو هێزە سیاسییەكان كرد كە دیالۆگێكی هاوبەش ئەنجام بدەن بۆ دۆزینەوەی ڕێگەچارەی تەوافوقی لە چوارچێوەی دەستوور و یاساییدا.