لە شاری كەركوك ڕێوشوێنی نوێ بۆ مانگی موحەرەم رادەگەیەنرێت

ئەمنی
  • 28-07-2022, 19:18
  • +A -A

    كەركوك - INA
    فەرماندەیی بارەگای پێشكەوتووی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی كەركوك ئەمڕۆ چوارشەممە، وادەی دەستپێكردنی جێبەجێكردنی پلانی مانگی موحەڕەمی دیاریكرد،و تیایدا ڕێوشوێنی نوێ ڕاگەیەنرا.
    لیوا روكن خەیروڵا عیسا عروە جێگری فەرماندەی بارەگای پێشكەوتووی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی كەركوك بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: فەرماندەیی بارەگای پێشكەوتوو بۆ ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكان بە بەشداری هەموو هێزە ئەمنییەكان و پشتیوانیكردن لە پاراستنی پرۆسە و حسەینیەكان بۆ مانگی موحەرەم ئەلحرام پلانێكی داڕێژراوی ئامادەكردووە، وتیشی: پلانەكە لە ماوەی دوو ڕۆژی داهاتوودا دەخرێتە كارەوە.
    ئاشكراشیكرد: هێزە ئەمنییەكان ئامادەن پلانەكە بە تەواوی جێبەجێ بكەن بۆ بەهێزكردنی دۆخی ئەمنی جێگیری پارێزگاكە و بەتایبەتی ناوچەكانی باشور.