کازمی داوا دەکات کە پەندیار بن بە گیانی نیشتیمانپەروەریەوە بەرەنگاری قەیرانەکان ببنەوە

سیاسی
  • 28-07-2022, 19:06
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    سەرۆک وەزیران مستەفا کازمی ئەمڕۆ ڕۆژی پێنجشەممە داوای لەهێزە سیاسەکان کرد کە بە گیانی کفتوگۆی نیشتیمانیانە بەرەنگاری
    قەیرانەکان ببنەوە.
    هەروەها کازمی لەبەیاننامەیەکدا کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی کەوت وتی ڕووداوەکانی عێڕاق لەژێر سایەی کێشە ساسیەکاندا ئاماژەیەکی ڕاڕاییانەی هەیە بۆ ئاشتەوایی کومەڵایەتی ، حکومەتیش دووساڵی ڕابووردوو ئارامانەو نیشتیمانپەروەرانە مامەڵەی لەگەڵ قەیرانەکان
    کردووەو عاجباتیمان دێت لەوەی کە هەوڵی ئەوەهەیە کە بخزێنرێتە ناو قەیرانە سیاسیەکانەوە.
    ڕوونیشی کردەوە کە حکومەت بانگەشەی
    هێزەسیاسیەکان دەکات کە قەیرانە سیاسیەکانی لەسەر حیساب نەکەن بەڵکو 
    گفتوگۆیەکی بونیادنەر پەیڕەوبکەن،بۆ چارەسەرکردنی بەستنە سیاسیەی لەئارادایە،تاکو وڵات نەچێتە گێژاوێکی سیاس و کۆمەڵایەتی ئەمنیەوە.
    هەروەها کازمی ئاماژەی بەوەکرد کە دروشمی وسکتبوون و تێنەخزانە ناو بەرەوڕووبوونەوەکانمان هەڵبژارد، ڕەتیشمان کردەوەکە وەڵامی تۆمەتەکان بدەینەوەوتوانیمان بێلایەنی حکومەت بپارێزین ولەهەڵبژاردنەکانیشدا بەشداریمان نەکرد بۆ پاراستنی سومعەتی هەڵبژاردنەکان، کەچی لەگەڵ ئەوەشدا تۆمەتەکان هەرئاڕاستەمان دەکران بەبێ هیچ پاساوێک.
    هەروەها کازمی وتیشی کە حکومەت داواکارە
    لەهەمووان کە بەرەنگاری قەیرانەکان ببنەوە بەگیانی گفتوگۆی نیشتیمانی و پەیڕەوکردنی بنەماکانی پەندیاری لە شڕۆڤەدانی ڕووداوەکان.بەهیچ شێوەیەک باوەڕ بەگریمانەو
    گومانەکان نەکەن.