وەزارەتی گەیاندن مەرجێک بۆ کەمکردنەوەی نرخی ئەنتەرنێت دیاریدەکات

ناوخۆ
  • 28-07-2022, 18:11
  • +A -A

    بەغداد/ INA نساڕ حاج
    وەزارەتی گەیاندن ئەمڕ ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاند کە لەگەڵ 3 کۆمپانیا ڕێککەوتووەبۆ زیادکردنی توانای ئەنتەرنێت لەعێڕاق.
    بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی وەزارەت عادل ئەعڕەجی بە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕاگەیاند
    کە وەزارەت بەتەمایە توانای ئەنتەرنێت بە 1800 گێگابایت زیادبکات ئەویش لەڕێگای
    3 کۆمپانیای جیهانیەوە کەئەمانەن نۆکیای ئەوڕوپی و هواوی چینی و سینای کەنەدی.
    هەروەها وتی کە میکانیزمی زیادکردنی توانای ئەنتەرنێت لەڕێگای ئەو ئامێرانەوە دەبێت کەتواناکان دەگرنەخۆ لەڕێگای کێبڵی ڕووناکی
    کە ئامێرە کان و بگۆڕەکان بەیەکەوە گرێ دەدەن.
    هەرروەها وتی هەرکاتێک ڕێژەی تواناکان بەرزببنەوە ئەوا زیاتر تۆڕەکە جێگیردەبێت، کاتێکیش کە دەپچڕێت لەشوێنێکی دیکەوە بەردەوام دەبێت.
    هەروەها لەڕووی نرخەکانەوە ئاماژەی دا کە بەرزبوونەوەیان تیادانیە بەڵکو ئەوەی هەیە
    باجی 20٪ کە خراوەتە ناو بوودجەوەو ئوکاتە نرخی بەشداریش بەوڕێژەیە کەمدەکرێتەوە.
    هەروەها ئەعڕەجی وتی کە کێبڵی ڕووناکی
    100 هەزار بەشداری هەیە جگە لەهەرێمی کوردستان ، وتیشی هەڵمەتەکان بەردەوامن بۆچاودێری تاوەرەکان و ئامێرە سەرپێچەکان.