دەستەی دەسپاکی پارێزگای پێشووی بابلی بانگهێشت کرد دەربارەی سەرپێچیەکانی قەسابخانەکەی شاری حللە

ناوخۆ
  • 28-07-2022, 17:00
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    دەستەی دەسپاکی ئەمڕۆ ڕۆژی پێنجشەممە
    ڕایگەیاند کە بانگهێشتی پارێزگای بابلی کردووە بۆ لێپرسینەوە لەو سەرپێچیانەی کەلەسەربڕگە نموونەییەکەی حیللەدا بەدیدەکرێت.
    فەرمانگەی لێکۆڵینەوەکانی دەستەکە لەبەیاننامەیەکدا کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی کە دادگەی لێکۆڵینەوەی حیللە ئەم فەرمانەی دەرکردووە لەبەر ئەو سەرپێچیانەی کەهەن لەوانە کارنەکردن لەپڕۆژەکەدا کەلە ساڵی 2015 ەوە دروستکراوە.
    هەروەها وتی فەرمانەکە بەپێی مادەی
    340 ی سزادانی عێڕاقی دەرکراوە کە بەڕێوەبەرانی شارەوانیش دەگرێتەوە.
    هەروەها وتی فەرمانێکی دی بۆ جێگری پارێزگار دەرچووە بەپێی مادەی 331 ی یاساکانی سزادان لەبەرسەرپێچیکردنی کارگێڕی کە کەسێکی کردووەتە بەڕێوەبەری شارەوانی حللە بەدەر لەیاساکان.
    هەروەها وتی کە لەمانگی پێشوو هەڵساوە بە
    چاودێری گوژمەی15000٫000٫000 دینار کەوەرگیراوە وتاهەنووکە نەخراوەتە خزمەتەوە