بەغداد/ INA
وزیری پلاندانان خالد بتال نەجم ئەمڕۆ ڕۆژی پێنجشەممە داوای کرد کە چاوبخشێنرێتەوە بە
میکانیزمەکانی پاراستنی کۆمەڵایەتی و بەشەخۆراکی مانگانە.
وەزارەتی پلاندانان لەبەیاننامەیەکدا کەدەست
ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی کەوەزیرسەرۆکایەتی ۆڕک شۆپی کاری بەرایی ستراتیژی کرد بۆ کەمکردنەوەی هەژاری بۆ پێنج ساڵی داهاتوو کە وەزارەت ئەنجامیدا بەهاوکاری لەگەڵ بانکی نێودەوڵەتی .
وەزیر داوای کرد کە پێویستە جارێکی دی چاوبخشێنرێتەوەبەمیکانیزمەکانی پاراستنی کۆمەڵایەتی وبەشە خۆراکی مانگانە تاکو هەژاران بگرێتەوە وهەژاریش لەعێڕاقدا فرەڕەهەندە وبوارەکانی تەندروستی وفێرخوازی وداهات و نیشتەجێبوونیش دەگرێتەوە.
هەروەها وەزیری پلاندانان جەختی لەوەکردەوە کەپێویستە ستڕاتیژیەتی کەمکرنەوەی هەژاری واقعی بێت و بەپلانەکانی دیکەش ببەسترێتەوە بەتایبەتی
پلانی پێنجەیی کەپەیوەستە بە ستڕاتیژیەتی نیشتەجێکردن .
لەلایەن خۆیەوە بەڕێوەبەری هەرێمی بانکی نێودەوڵەتی ساروج کومار جا ئاماژەی هاوکاری
کرد لەگەڵ عێراقدا وڕوونیشی کردەوە کە چەند پڕۆگرامێک هەیە لەعێڕاقدا جێبەجێدەکرێن بەهاوکاری بانکی نێودەوڵەتی
وحکومەتی عێڕاقی.
ئەمەو ۆڕکشۆپەکە هەردوو بریکاری وەزارەتی پلاندانان وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی
وژمارەیەک بەڕێوەبەری گشتی ونوێنەری وەزارەتەپەیوەندیدارەکان و شارەزایان و
مامۆستایانی زانکۆو توێژەران و نوێنەرانی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی وکەرتی تایبەت ئامادەی بوون.
هەروەها بەیاننامەکە وتی کە لە ۆڕکشۆپەکەداگفتوگۆو گروپی کارکردن سازدران وتیایاندا
باس لە میکانیزم وستڕاتیژیەتی سێیەمی کەمکردنەوەی هەژاری کرا لەعێڕاقدا.
ئاماژەشی بەوەکرد کە بەڕێوەبەریکارگێڕی
جێبەجێکاری کەمکردنەوەی هەژاری لە وەزارەتی پلاندانان سباح جندی منسوڕ
وردەکاریەکانی ئامانجەکانی هەردوو ستڕاتیژیەکەی خستنە ڕوو، بەڕێوەبەری
گشتی کاروباری هونەری لە سەنتەری ناوەندی ئامار قوسەی فەتاح شیکاریەکی ستڕاتیژیە نوێکەشی خستەڕوو.