فڕۆكە جەنگییەكانی عێراق یەكێك لە حەشارگەكانی چەتەكانی داعش لە نەینەوا خاپوور دەكەن

ئەمنی
  • 28-07-2022, 16:21
  • +A -A

    بەغدا - INA -
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی ڕایگەیاند، فڕۆكە جەنگییەكانی عێراق یەكێك لە حەشارگەكانی چەتەكانی تیرۆریستی داعشیان لە نەینەوا خاپوور كردووە.
    شانەكە لە بەیاننامەیەكدا كە گەیشتووەتە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ئاماژەی بەوەكردووە : پیاوه قارەمانەكانی عێراق لە هێزە ئەمنییەكانمان ئارام نەبوون تا دوای ڕزگاربوونی یەكجارەكی لەچەتە تیرۆریستییەكانی داعش كە بووەتە دوا هەناسەیان و لێرەدا ئەوان پاڵەوان و ئازاكان لە هەواڵگری نیشتمانی بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی و لە ژێر سەرپەرشتی خانەی بەدواداچوون بە ئامانجگرتنی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان، ئەوان زانیاری پشتڕاستكراوە دەدەنە هەڵكان لە فەرماندەیی هێزی ئاسمانی سەبارەت بە بوونی چەتەكانی تیرۆریستی داعش لە ئەشكەوتێك لە زنجیرە چیای عەدایە لەناو كەرتی ئۆپەراسیۆنەكانی ڕۆژئاوای نەینەوا.
    ئاماژەی بەوەشكردووە :فڕۆكەكانی F_16 دوو هێرشی ئاسمانییان ئەنجامداوە كە ئەم ئەشكەوتەیان تەخت كردووە.