دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنێكی ئەمنی لە باشووری ناحیەی ئەلقائیم

ئەمنی
  • 28-07-2022, 16:19
  • +A -A

    بەغدا -  INA  
    ئەمڕۆ پێنجشەممە دەستەی حەشد شەعبی دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنێكی ئەمنی لە باشووری ناحیەی ئەلقائیم راگەیاند.
    دەستەكە لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەوتووە، ئاماژەی بەوەكردووە : هێزێكی سوپا و حەشدی شەعبی ئۆپەراسیۆنی پشكنینیان لە باشووری قەزای ئەلقائیم دەستپێكردووە.
    ئاماژەی بەوەشكرد : پشكنینی ناوچەكانی (باشووری رۆژهەڵاتی كێڵگەكانی عوكازی گازی و دارستانی مەناخ، بونیانی ساحیلی و زایع) كراون، زانیاریی ئەو كەسانەی ئامادەبوون پشكنینیان بۆ كراوە و خانووە چۆڵكراوەكانی بیابان و هەندێك دۆڵ پشكنین.
    ئاماژەی بەوەشكردووە : سوپا و حەشد شەعبی بەردەوامن لە ئۆپەراسیۆنە پێشوەختەكانیان لە چوارچێوەیەكی ستراتیژیدا بۆ كۆتاییهێنان بە هەر بوونی پاشماوەی داعش لەناو كەرتەكانی بەرپرسیارێتی لە پارێزگای ئەنبار.